تبليغاتX
انجمن ادبی بوکان

چیڕۆک

نه‌ورۆزانه‌

حوسێن شێربه‌گی

 

سه‌ی باوکه‌ ده‌یگێڕاوه‌: قسه‌ی پێشوونیان هیچی درۆ نییه‌، من خۆم به‌ چاوی خۆم بینیومه‌، له‌و (پێنج ڕۆژه‌)ی کۆتایی ساڵدا، یان له‌ ڕۆژانی نێوان نه‌ورۆز تا سیانزه‌ به‌ده‌ردا؛ ده‌بێ؛ بینیومه‌!

ڕۆژێک ده‌مه‌و نه‌ورۆز پاش خواردنی نیوه‌ڕۆژه‌ له‌ حه‌ساری ماڵێدا له‌گه‌ڵ (ئه‌ستی)ی خوشکم سه‌رقاڵی یاریی ته‌مه‌ن خۆمان بووین، ته‌مه‌ن دوانزه‌ سیانزه‌ ساڵان. دایکه‌ له‌ مووبه‌قه‌که‌ هاته‌ ده‌ر، گه‌سک به‌م ده‌ستیه‌وه‌، ئاو له‌ناو ده‌ببه‌ و گوڵاو له‌ ناو شیشه‌ به‌و ده‌ستیه‌وه‌. قاوی کرد له‌ ئه‌ستی. ئه‌ستی گه‌سک و شیشه‌که‌ی له‌ ده‌ست وه‌رگرت. دایکه‌ به‌ره‌و من هات و هاکا گه‌یشته‌ حاندی من پڕی کرد به‌ په‌نجه‌مدا. په‌نجه‌می له‌ ناو په‌نجه‌یدا ئێخسیر کرد و به‌ دوای خۆیدا ڕاکێشمی کرد....

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: چیرۆک ?

چه ند کورته شێعر له ئه نوه ر ی عه ره ب

 

"ئه نوه ر عه ره ب"

 

 

ژنێک له ته نیایی یه کی ته نیادا،
ته نیا، بیر لە ته نیایی دە کاته وە...

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئه نوە ر عه ڕەب ? تاريخ: ? بابه ت: شێعر ?

چیڕۆک

 "خه‌مه‌کانی لالۆ حه‌مه"

ناسر وه‌حیدی  

لالۆحه‌مه‌ پیاوێکی زۆر موسڵمان و له‌ خواترسه‌. دایمه‌و ده‌رهه‌م خه‌ریکی نوێژو تاعه‌ته‌. له‌ ئاوی شه‌وێ پارێز ده‌کا.

من ڕه‌به‌نم. له‌ گه‌ڵ دوو خوشکه‌ بێوژنه‌که‌مدا ده‌ژیم. به‌ ته‌ما بووم له‌ سه‌ر وه‌سیه‌تی دایکم، له‌ پاش به‌ شوودان و دابین کردنی خوشکه‌کانم ئه‌وجار بکه‌ومه‌ خۆ. تازه‌ خه‌ریکبو خۆشی له‌ دڵم ده‌گه‌ڕا، له‌ هه‌یتوهووتی به‌ شوودانی خوشکه‌ چکۆله‌که‌مدا بووم. وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ پڕێکدا کاسه‌یک ئاوهی ساردم به‌ سه‌ر داکه‌ن.هه‌ستی وه‌جۆش هاتووم له‌ که‌فوکوڵ که‌وت. خوشکی گه‌وره‌م به‌ هۆی نه‌زۆکییه‌وه‌ سێ ته‌ڵاقه‌ کرا و مێردی خوشکی گچکه‌ش له‌ پاش شه‌ش مانگ، وه‌ک به‌ردێک بیخه‌یته‌ ناو گۆمێکه‌وه‌...

 

? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: چیرۆک ?

دیاری

دیاری ئه‌و حه‌وتووه‌ بۆ خوێنه‌رانی هێژا

            "مامۆستا هێمن"

 

                                                                      

 

                                  "ماچی شیرین"

 

              به ‌منداڵی له‌ لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ

             به‌ پیریش له‌زه‌تی ئه‌و ماچه‌ شیرینه‌م له‌ بیر ناچێ

 

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: شێعر ?

چیڕۆک

"ساته‌ ته‌سکه‌کانی سه‌دری"

 

                                                                         

"سه‌دیق ڕه‌سووڵی"

                                                           (1)

له‌ نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوینیدا باوه‌ گه‌وره‌ خواجه‌ نه‌سیره‌دین له‌ قاوه‌خانه‌یه‌ک هاته ده‌رێ و جگه‌ره‌یه‌کی ئاگر داو سه‌یری چۆڵیی شه‌قامی کرد.         

                                                          ...

سه‌بری خاتوون چارشێویک به‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ شه‌قامێکی چۆڵدا دێته‌ خوارێ.

له‌ به‌ر گه‌رمای هاوین هه‌ر ده‌گاته‌ حاندی خواجه‌ نه‌سیره‌دین، چارشێوه‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌...

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: چیرۆک ?

وتار

چيرۆك؛ بزاڤ و ده‌سكه‌وت

حوسێن شێربه‌گی

 

 

بێتوو توێژه‌رێكی مێژووی چیرۆكی كوردی بیهه‌وێ بارودۆخی ئه‌م وته‌زایه‌ له‌م ده‌ ساڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵسه‌نگێنێ، ڕه‌نگه‌ وه‌ك منی چیرۆك‌نووس به‌ چه‌كمه‌وه‌ نه‌په‌ڕێته‌ ناو گوتاره‌كه‌وه‌ و ئاوڕێك له‌ به‌ك‌گراوند و پێشینه‌ی ئه‌ده‌بی چیرۆكی له‌ بنچینه‌ و بناغه‌ و ده‌سپێكه‌وه‌ بداته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ شانی ئه‌م مێژووه‌دا ئاوڕێكیش له‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابووری و فه‌رهه‌نگی ئه‌م ده‌ ساڵه‌ش بداته‌وه‌ و به‌م چه‌شنه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆی تا ڕاده‌یه‌ك زانستییانه‌ بنوێنێ. منیش پێموابێ هه‌ر ده‌بێ وا بێ و وا بكرێ. به‌ڵام من وا ناكه‌م و تا ڕاده‌یه‌ك به‌ په‌له‌ و بڕێكیش به‌ چه‌كمه‌وه‌ دێمه‌ نێو باسه‌كه‌وه‌ و هه‌ر له‌م ده‌ ساڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ ده‌دوێم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 13-14 مانگ پێشتر له‌ لێدوان، گوتارێكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی سیروان به‌ تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دوواوم و خوازیاران ده‌توانن له‌ سیروانی ژماره‌ 328 و 329ی گوڵانی 1384دا له‌ ژێر سه‌ردێڕی «چیرۆكی هونه‌ری هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌رمانه‌ و نامرێ» چاوێكی به‌په‌له‌ی پێدا بخشێنن.

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: وتار ?

ئاپۆره‌ی خه‌و

ئاپۆره‌ی خه‌و


ئەمین گەردیگلانی

 

                                            

                                                                                                    

رۆژێ له‌ ئاپۆره‌ی خه‌وی ئه‌م شاره‌ داده‌بڕێم منیش
بۆ زاخه‌ناخى باوه‌ڕی ئه‌م چاخه‌ هه‌ڵده‌كرێم منیش
رۆژێكی بۆ تاسه‌ی گه‌شی ئه‌م رۆحه‌ سه‌وزه‌م ده‌بمه‌ باڵ
تا په‌ڕپه‌ڕۆچكه‌ی روونی ئه‌و چاوانه‌ هه‌ڵده‌فڕێم منیش

? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: شێعر ?

وه‌رگێڕدراوی شێعرێکی نوسره‌ت ره‌حمانی

 

من ئابڕووی عه‌شقم

نوسره‌ت ره حمانی                                                                    

 

وه‌رگێڕ:حسێن جه‌وانشیر

له‌یلی!

چاوت خه‌ڕاجی سه‌ڵته‌نه‌تی شه‌ویی

له‌ شاعیرانی رۆژهه‌ڵات ده‌وێ

من ئابڕووی حورمه‌تی عه‌شقم

نه‌که‌ی....

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: شێعر ?

چیڕۆک

 

 نازانم چی ناو بنێم...

فه‌وزیه‌ سوڵتان به‌گی

                                                                                       

هێشتا به‌ ته‌واوی خه‌و به‌ری نه‌دابووم و هه‌ر خه‌واڵوو بووم،ده‌نگی هێشتا به‌ ته‌واوی خه‌و به‌ری نه‌دابووم و هه‌ر خه‌واڵوو بووم،ده‌نگی ئایفۆنه‌که‌ دایچله‌کاندم."خێر بێت و به‌م به‌یانییه‌ ڕوو له‌ ماڵی من ناکات بێت و نه‌بێت به‌ڵای ناگه‌هانیه‌."ده‌ستێکم به‌ قژه‌ ئاڵۆزوه‌که‌مدا هێناو به‌ په‌له‌ د‌رگاکه‌م کرده‌وه‌،بێ پرس و سڵاو خۆی کرد به ‌ژوورێدا و وه‌لای سه‌روو که‌وت. هه‌وه‌ڵێ زۆر پێی دڵگران نه‌بووم پێم وابوو تاوێک داده‌نیشێ، هیلاکیک ده‌ر ده‌کات و ده‌ڕوات، که‌چی ئه‌و دانیشتنه‌ی دانیشت هه‌ستانی نه‌بو...

 

? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: چیرۆک ?

2کورته‌ شێعر له‌ سوله‌یمان شه‌ریفی



سوله‌یمان شه‌ریفی

 

ڕق

له‌ په‌لکه‌ت دا بزه‌ی دێتێ

به‌رزم ده‌کاته‌وه‌

هۆنراوه‌ی چڕی که‌زیه‌ت

ده‌م له‌ دوندی گڕکان ده‌نێم

 


ادامه مطلب
? +? نووسه ر: ئەرسەلان چەڵە بی ? تاريخ: ? بابه ت: شێعر ?

ئە نجومەنی ئه دە بیی بۆکان شوێنێکە بۆ ئاڵوگۆری هزر و ئە ندێشەکان
و ناساندنی شاعیران و ڕووناک بیران
(انجمن ادبی بوکان محیطی برای تبادل افکار ونظرات میباشد . این انجمن سعی در معرفی شاعران و روشنفکران و بازتاب فعالیتهای آنان مینماید.)

هه رچی ئه م وێبلاگه بڵاوی دەکاتە وە بە واتای بیرو ڕای بەڕێوه بەرانی نییه.


ڵاپه ڕه ی سه رەکی

· ڕووپەر
· پێرست
·
· پێوەندی
· ئارشیو


نووسراوەکانی پێشوو

· چیڕۆک
· چه ند کورته شێعر له ئه نوه ر ی عه ره ب
· چیڕۆک
· دیاری
· چیڕۆک
· وتار
· ئاپۆره‌ی خه‌و
· وه‌رگێڕدراوی شێعرێکی نوسره‌ت ره‌حمانی
· چیڕۆک
· 2کورته‌ شێعر له‌ سوله‌یمان شه‌ریفی


دەرک و جیران

· نوخته
· رووناکی
· ئه مین گه ردیگلانی
· ره‌سوڵ سۆفی سوڵتانی-رامان
· ئه رسه لان چه له بی
· ئه میر غولامی
· یونس ره زایی
· مه ودا
· وزنا
· خه ون باز
· انجمن ادبی بوکان
· تاریک و روون
· روانه


ئارشيوي بابه ته كان

· شێعر
· هە واڵ
· چیرۆک
· وتار
· دیمانه
· په رتووک
· هە مە جۆر


نووسه ران

· ئه نوە ر عه ڕەب
· ئەرسەلان چەڵە بی


ده ر فه ته كان





طراح قالب

Template By: Tempha.com